نه‌وا-كاروان مه‌حمود
سه‌رۆكی سه‌نته‌ری ئاینده بۆ لێكۆڵینه‌وه ره‌تیده‌كاته‌وه به‌هۆی جیاوازی بۆچوونی لایه‌نه كوردستانییه‌كان له‌سه‌ر پرسی ده‌ركردنی هێزه بیانییه‌كان سزای هه‌رێمی كوردستان بدرێت و كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كان روبه‌ڕووی مه‌ترسی ببنه‌وه‌و ده‌ڵێت: "ئه‌وه‌ی هه‌یه ته‌نها بڕیاری شیعه‌كانه‌و نه‌بووه‌ته بڕیارێكی عیراقی".
د. ئه‌حمه‌د وه‌رتێ سه‌رۆكی سه‌نته‌ری ئاینده بۆ لێكۆڵینه‌وه به رادیۆ نه‌وای راگه‌یاند، تا ئێستا بڕیارێكی یه‌كگرتووی عیراقی له‌سه‌ر ده‌ركردنی هێزه بیانییه‌كان له خاكی عیراق نییه‌و ئه‌وه‌ی هه‌یه ته‌نها له‌لایه‌ن شیعه‌كانه‌وه دراوه‌و بۆ هێور كردنه‌وه‌ی ئه‌و توڕه‌ییه له‌به‌شێكی شه‌قام دروستبووه به‌هۆی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی و مه‌هدی موهه‌ندیس به‌وهۆیه‌وه هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان نییه به‌وه‌ی فشاری له‌سه‌ر دروستبكرێت و روبه‌ڕووی مه‌ترسی بكرێته‌وه.
د. ئه‌حمه‌د وه‌رتێ وتیشی: "هه‌ركات بڕیاره‌كه به‌فه‌رمی له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه‌وه دراوه‌و هێزه بیانییه‌كان له عیراق چوونه ده‌ره‌وه ئه‌وكات ره‌نگه فشاره‌كان له‌سه‌ر كورد دروستبكرێت و هه‌ڵوێستیان له به‌رانبه‌ری هه‌بێت بۆ ده‌ركردنی هێزه بیانییه‌كان".