كۆبی براینت ئەفسانەی تۆپی باسكە لە چەند دێڕێكدا

27/01/2020 وەرزش

نەوا
دوێنێ هەواڵی گیان لەدەستدانی كۆبی براینت ئەفسانەی تۆپی باسكەی ئەمریكا و جیهان، هەمووانی توشی شۆك كرد.
دوێنێ كۆبی براینت یەكێك لە ئەفسانەكانی تۆپی باسكە لە ئەمریكا لە تەمەنی 41 ساڵیدا كاتێك لەگەڵ كچەكەی لە رێگەدا بوە بەرەو تەماشاكردنی یارییەكی تۆپی باسكە، بەڵام هێلیكۆپتەرەكەی لە كالاباساس لە شاری لۆس ئەنجلیس لە باشوری ویلایەتی كالیفۆرنیا كەوتەخوارەوە.


رونیشكراوەتەوە، كۆبی براینت تەنها خۆی و كچەكەی نەبوە، بەڵكو حەوت كەسی دیكەشیان لەگەڵدا بوە، هیچ كەسێكیش لە روداوەكە دەربازی نەبوە و سەرجەمیان گیانیان لەدەستداوە.
براینت لەساڵی 1978 لە ویلایەتی فیلادلفیای ئەمریكا لەدایكبوە و باڵای 198 سانتیمەتر و كێشی 96 كیلۆگرام بو، لەساڵی 1996ەوە تا كۆتایی ژیانی وەرزشی وەك یاریزان لە تیمی لۆس ئەنجلیس لیكەرز یاری دەكرد، چەندین نازناوی بۆ تیمەكەی و چەندین نازناوی تاكە كەسی بردوەو بچوكترین یاریزان بوە، كە لە خولی پیشەگەرانی ئەمریكادا بەشداری كردبێت.


لەساڵی 2008 وەك باشترین یاریزانی خولی ئەمریكی هەڵبژێردراوە، دووجاریش باشترین یاریزانی یاریە كۆتاییەكانی خولەكە بوە و دوو جاریش زۆرترین خاڵی لە خولەكەدا تۆماركردوە، دووجاریش پاڵەوانی ئۆڵۆمپی بوە.
براینت لەساڵی 2006 لەتەنها یاریەكەدا 81 خاڵی تۆماركردوە ئەوەش دووەم ژمارەی پێوانەییە، كە یاریزانێك بتوانێت تۆماری بكات، هەروەها لەساڵی 2018دا بۆ كورتە فیلمی "خۆشەویستەكەم تۆپی باسكە" خەڵاتی ئۆسكاری بەدەستهێناوە، كە فیلمەكە لەسەر نامەیەك دروستكراوە و ساڵی 2015 نوسیبوی.



شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group