كۆنگرەی ئاسایشی میونشن بەڕێوەدەچێت

14/02/2020

نەوا
كۆنگرەی ئاسایشی میونشن دەست بەكارەكانی دەكات و شاندی هەرێمیش لە پەراوێزی كۆنگرەكەدا چەند دیدارێك ئەنجامدەدات.
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەرۆكایەتی شاندی هەرێمی كوردستان دەكات لە كۆنگرەی میونشن.
كۆنگرەكە تا رۆژی 16 ی شوبات بەردەوام دەبێت و بڕیارە مەسرور بارزانی لە پەراوێزی كۆنگرەكەدا چاوی بە چەند بەرپرسێكی وڵاتان بكەوێت.
لە كۆنگرەكەدا كە زیاتر لە 450 نوێنەری وڵاتان و رێكخراوە نێودەوڵەتیەكان بەشدارن چەند پرسێكی پەیوەست بە ئاسایشی جیهان لەوانە مەترسی گروپە توندڕەوەكان، قەیرانی سوریا، یەمەن و دۆسیەی ئەتۆمی ئێران و چەند پرسێكی تر تاوتوێ دەكرێن.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group