نه‌وا
به‌رگریكار و كاپتنی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید و هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا ماوه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی كۆتاییدێت و له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌یدا ده‌گاته رێككه‌وتن.
رۆژنامه‌ی "ماركا"ی نزیك له یانه شاهانه‌كه‌ی ئیسپانیا بڵاویكردۆته‌وه، سێرجیۆ رامۆس ساڵی 2021 گرێبه‌سته‌كه‌ی كۆتاییدێت و نایه‌وێت یانه‌كه‌ی به‌جێبهێڵێت، بۆیه ده‌یه‌وێت تا كۆتایی كاروانی وه‌رزشی له‌و یانه‌یه‌دا بمێنێته‌وه.
بڵاویشیكردۆته‌وه، كاپیتانۆ نایه‌وێت ئه‌و یاسایه‌ی به‌سه‌ردا جێبه‌جێبكرێت، كه ریاڵ مه‌درید له‌م ساڵانه‌ی دوایدا به‌سه‌ر ئه‌و یاریزانانه‌دا جێبه‌جێی كردوه، كه ته‌مه‌نیان گه‌یشتۆته 30 ساڵ و بۆ ماوه‌ی ساڵێك گرێبه‌ستیان بۆ تازه ده‌كرێته‌وه، یانه‌ی شاهانه‌ش به‌هه‌مان شێوه نایه‌وێت ده‌ستبه‌رداری كاپتنه‌كه‌ی بێت، بۆیه بۆ ماوه‌ی دوو ساڵی دیكه و تاوه‌كو ساڵی 2023 گرێبه‌ست نێوانیان نوێده‌كه‌نه‌وه.
سیرجیۆ رامۆس له ساڵی 2005 وه له یانه‌ی سیڤیلیاوه په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ریاڵ مه‌دریده‌وه كردوه و به یه‌كێك له گرنگترین یاریزانه‌كانی یانه‌ی شاهانه‌ی ئیسپانیا هه‌ژمار ده‌كرێت.