نووسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی كۆسره‌ت ره‌سوڵ رونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه
19/02/2020
نه‌وا
نووسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی له باره‌ی رێككه‌وتنی نێوان كۆسره‌ت ره‌سوڵ و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی، بۆ هه‌ڵبژاردنی دوو هاوسه‌رۆك بۆ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه
به‌ڕێزان ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی
هه‌ڤاڵان ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی
ئه‌ندام و لایه‌نگرانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان
جه‌ماوه‌ری خۆڕاگری كوردستان
له دوێنێوه ده‌نگۆیه‌ك بڵاوبۆته‌وه گوایه هه‌ڤاڵ كۆسره‌ت ره‌سول سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی ڕه‌زامه‌ندبووه و ڕێككه‌وتنی نهێنی له‌ژووره تاریكه‌كان ئه‌نجامداوه بۆ هه‌ڵبژاردنی دوو هاوسه‌رۆك بۆ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان.
لێره‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نین كه جه‌نابی كاك كۆسره‌ت هیچ ڕێككه‌وتنێكی نهێنی ئه‌نجام نه‌داوه و هه‌میشه له‌گه‌ڵ ته‌بایی و یه‌كڕیزی نێوان هه‌ڤاڵانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌و ڕای وایه ئه‌مڕۆو ئاینده‌ی یه‌كێتی پێویستی به هه‌موو هه‌ڤاڵانه‌و ده‌بێ هه‌موو پێكه‌وه كاربكه‌ن بۆ سه‌رخستنی یه‌كێتی و خزمه‌تكردنی هاووڵاتیانی كوردستان.
نووسینگه‌ی ڕۆژنامه‌وانی
كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی