نه‌وا-كاروان مه‌حمود
دوای راگه‌یاندنی گیان له‌ده‌ستدانی دوو هاووڵاتی له ئێران به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم دڵنیایی ده‌دات كه پشكینین بۆ هه‌موو ئه‌وكه‌سانه ده‌كرێت كه دێنه خاكی هه‌رێمی كوردستان.
محه‌مه‌د قادر خۆشناو وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رادیۆ نه‌وای راگه‌یاند، له‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا وه‌كو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی سه‌رجه‌م ئاماده‌كارییه‌كمان له‌وباره‌یه‌وه‌و كردووه‌و هه‌ماهه‌نگیمان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه‌ش كردووه تاوه‌كو پێكه‌وه كار بكه‌ین له‌وانه‌ش وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌و وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ.
باسی له‌وه‌شكرد، له ئێستادا له‌سه‌رجه‌م خاڵه سنورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له زه‌مینی و له فرۆكه‌خانه‌كانیش ئامێری پشكنین دانراوه‌و هه‌ر هاووڵاتییه‌ك بێته هه‌رێمی كوردستانه‌وه پشكنینی بۆ ده‌كرێت، هه‌ر كه‌سێك گومان هه‌بێت له‌وه‌ی هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌یه رێگه‌ی پێ‌نادرێت بێته خاكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه تاوه‌كو له‌ته‌ندروستی كه‌سه‌كه دڵنیا نه‌بینه‌وه.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختیشیكرده‌وه، پێویسته له‌خاڵه سنورییه‌كان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ناوخۆ هه‌ماهه‌نگی زیاترمان هه‌بێت بۆ پشكنینی سه‌رجه‌م ئه‌وكه‌سانه‌ی دێنه هه‌رێمی كوردستان.