لەسەر دزینی كلێنكس سێ تۆمەتبار دەستگیركران

22/03/2020 هەمەڕەنگ

نەوا
لە رووداوێكی دەگمەن و كەموێنەدا، پۆلیسی بەریتانیا، سێ كەسی لەسەر دزینی بڕێك كلێنكسی توالێت لە شاری ئێسكس خۆرهەڵاتی لەندەن دەستگیركرد.
لەئێستادا لەچوارچێوەی رێوشوێنەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)، كلێنكسی توالێت زیاتر لە بەریتانیا خواستی لەسەرە و دەفرۆشرێت.
لەوبارەوە پۆلیسی شاری ئێسكس لەسەر هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردەوە، هێزەكانیان دەستیان بەسەر بارهەڵگرێكی بچوكدا گرتوە، كە بڕێك كلێنكسی دزراوەی تێدا بوە و نوسیویەتی "پیاوانی پۆلیس هەست بە دڵخۆشییەكی گەورە دەكەن، كە ئەو دزانەیان دەستگیركردوە، بەڵام هەرگیز پێشبینی ئەوەمان نەدەكرد ئەو بڕە كلێنكسە دزراوە لەناو سندوقی بارهەڵگرەكەدا بدۆزینەوە".
پۆلیس وێنەی ئەو بڕە كلێنكسە دزراوە و سێ كەسە دەستگیركراوەكەشی بڵاوكردوەتەوە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group