سێ كادیری یەكێتی لە باڵەكایەتی ئازادكران

26/03/2020
نەوا
ماڵپەڕی فەرمی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بڵاویكردووەتەوە، سێ كادیرەكەی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كەلە سۆران دەستگیركرابوون لەلایەن ئاسایشی پارتیەوە بە هەوڵی قوباد تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی ئازادكران.
لەوبارەیەوە زوبێر عوسمان لێپرسراوی مەڵبەندی سۆرانی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاندووە، بەهەوڵی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان هەرسێ كادیری یەكێتی لە سۆران ئازادكران و گەڕانەوە ناو كەسووكاریان.
وتیشی: "ئەو سێ كادیرەی یەكێتی شەوی رابردوو لەلایەن ئاسایشی سۆران و ئاسایشی قەسڕێوە بەبێ فەرمانی دادوەر دەستگیر كران".
لێپرسراوی مەڵبەندی سۆرانی یەكێتی ئەوەشیخستەروو هەر كاتێك كادیرێكمان دەستگیر بكرێت و فەرمانی دادوەر هەبێت و سەرپێچی كردبێت هیچ لاریمان لێی نییە، بەڵام بێ تاوان دەستگیر بكرێن، ئێمەش بەدواداچونی بۆ دەكەین.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group