پزیشكێك: لەكۆتایی مانگی 4 یان سەرەتای مانگی 5یش، شایی دەگێڕین

10/04/2020

نەوا

پزیشكێك پێی وایە كە ئەگەر پرسەكەی هەولێر نەبوایە، ئێستا زەنگی كۆرنترۆڵكردنی كۆرۆنا لێدەدرا و پێشبینیش دەكات تا كۆتایی ئەم مانگە كەرەنتینە بەردەوام بێت.
د.كامەران قەرەداغی، ڕاوێژكاریی نەخۆشیەكانی سنگ و بۆریی هەوا لە ‌كۆلێژی پزیشكیی زانكۆی سلێمانی بەدەنگی ئەمریكای راگەیاندووە:" ئەگەر ئەو پرسەیەی هەولێر نەبوایە، دەتوانم بڵێم ئێستا ئێمە زەنگی كۆنتڕۆڵی نەخۆشیەكەمان لێ دەدا".
وتیشی: "بەبۆچونی ئەو تا 25 و26 مانگی 4 بەشێوەیەك كوارەنتینە بەردەوام بێت و یارمەتی خەڵك بدرێ بەشێوەیەك لە شێوەكان واتە وا لە خەڵك نەكەیت كە بێزار بێت و نابێت وەزارەتی دارایی بە هیچ شێوەیەك بابەتی كۆرۆنا و كوارەنتیین بكات بە بیانو بۆ پێنەدانی موچە.
هاوكات پێشبینشی بۆ كۆتایی كۆرۆنا كرد و وتی:"لەكۆتایی مانگی 4 یان سەرەتای مانگی 5یش، شایی دەگێڕین ئەگەر بەم شێوە بەردەوامبین."
سەبارەت بە رێوشوێنەكانی دوای كۆنترٍۆڵكردنی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان، د.كامەران قەرەداغی دەڵێت: "ئەگەر من حكومەتی كوردی بم نایەڵم یەك فڕۆكە هەستێت و وە بێتەوە كوردستان هەتا یەك كەیس مابێت لە جیهاندا. "  

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group