به‌ریتانیا له‌ده‌ستدانی دوو هه‌ستی بۆ نیشانه‌كانی كۆرۆنا زیاد كرد

18/05/2020 هەمەڕەنگ

نه‌وا
ته‌ندروستی به‌ریتانیا رایگه‌یاند، له‌مه‌ودوا له‌ده‌ستدانی هه‌ردوو هه‌ستی بۆن كردن و تامكردن به‌ نیشانه‌كانی تووشبوون به‌ كۆرۆنا داده‌نێن.
پێشتر له‌ به‌ریتانیا ته‌نها كۆكه‌ی وشك، تا و ته‌نگه‌ نه‌فه‌سی به‌ نیشانه‌كانی تووشبوون به‌ كۆرۆنا دانرابوون و ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌و نیشانانه‌یان تێدابوو كه‌ره‌نتین ده‌كران و له‌ ئه‌گه‌ری خراپتربوونی دۆخی ته‌ندروستیان ده‌خرانه‌ ژێر چاودێری پزیشكیه‌وه‌.
چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌ش له‌ده‌ستدانی ئه‌و دوو هه‌سته‌یان وه‌ك نیشانه‌كانی تووشبوون به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ راگه‌یاندوه‌.
ژماره‌ی تووشبوانی كۆرۆنا له‌ به‌ریتانیا گه‌یشتوه‌ته‌ سه‌رووی 243 هه‌زار كه‌س و له‌و ژماره‌یه‌ زیاتر له‌ 34 هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group