نه‌وا
وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكا سزای نوێی به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاند، كه وه‌زیری ناوخۆ و 11 كه‌سی دیكه ده‌گرێته‌وه، هۆكاری سزادانی وه‌زیره‌كه‌ی ئێرانیش به‌هۆی كوشتنی خۆپیشانده‌رانی ئه‌و وڵاته‌وه‌یه.
له‌و باره‌یه‌وه مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكرد، له‌ژێر چاودێریی به‌رپرسان له مافه‌كانی مرۆڤ، ئه‌مریكا سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر 12 كه‌سایه‌تیی ئێرانی راده‌گه‌یه‌نێت، یه‌كێك له‌و سزادراوانه عه‌بدولڕه‌زا ره‌حمانی فه‌زڵی وه‌زیری ناوخۆی ئێرانه.
پۆمپیۆ ده‌ڵێت، به‌ڵگه‌كان باوه‌ڕیان به به‌رپرسانی ئه‌مریكا هێناوه، كه وه‌زیری ناوخۆی ئێران له مانگی تشرینی دووه‌می ساڵی 2019 و له‌كاتی خۆپیشاندانه‌كاندا، رێگه‌ی به پۆلیسی وڵاته‌كه‌ی دا چه‌ك به‌رامبه‌ر خۆپێشانده‌ران به‌كاربهێنن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، كاره خراپه‌كانی عه‌بدولڕه‌زا ره‌حمانی فه‌زڵی گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و هه‌موو هاووڵاتییه ئێرانییه‌ی لێكه‌وته‌وه، بۆیه شانازی به‌وه‌وه ده‌كه‌ن، كه له‌سه‌ر كوشتن و سه‌ركوتكردن له ئێران ده‌یانه‌وێت دادپه‌روه‌ری رۆڵی خۆی ببینێت.