نه‌وا
غائب عومه‌یرى ئه‌ندامى لیژنه‌ى ته‌ندروستیى په‌رله‌مانى عیراق هۆشداری ده‌دات له روخانى سیستمى ته‌ندروستیى وڵات و پێشبینى ئه‌وه‌ش ده‌كات دواى جه‌ژنى ره‌مه‌زان قه‌ده‌غه‌ى گشتى هاتوچۆ له سه‌رتاسه‌رى عیراقدا بسه‌پێنرێته‌وه.
غائب عومه‌یرى له‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا باسى له‌وه‌كردوه، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى رێنمایى بۆ داخستنى ئه‌و ناوچانه ده‌ركردوه، كه توشبوى ڤایرۆسى كۆرۆنایان زۆره به‌تایبه‌تى له به‌غداى پایته‌خت و هه‌روه‌ها قه‌ده‌غه‌ى گشتگیرى هاتوچۆى راگه‌یاندوه له رۆژانى جه‌ژندا، لێكۆڵینه‌وه‌ش له بارودۆخى ته‌ندروستى و ژینگه‌یى به شێوه‌یه‌كى گشتى له‌سه‌رئاستى عیراقدا ده‌كرێت.
باسى له‌وه‌شكردوه، ئه‌گه‌رى هه‌یه دواى جه‌ژن قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى گشتگیر له سه‌رجه‌م پارێزگاكانى عیراق رابگه‌یه‌ندرێت ئه‌گه‌ر حاڵه‌ته‌كانى توشبون روله‌زیادبون بكه‌ن، هه‌روه‌ها ته‌ئكیدیشده‌كاته‌وه پێویستیان به هۆشیارى و هاوكارى زیاترى هاووڵاتیان هه‌یه بۆئه‌وه‌ى له مه‌ترسیه‌كانى ڤایرۆسه‌كه تێبگه‌ن و له یه‌كدوركه‌وتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تى جێبه‌جێبكه‌ن و كۆنه‌بنه‌وه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره هۆشداریش ده‌دات له روخانى سیستمى ته‌ندروستیى عیراق به‌تایبه‌تى له شارى به‌غدا، چونكه ژێرخانى ته‌ندروستى له‌ئاستێكى پێویستدا نییه و فه‌رمانبه‌رى پێویست و ده‌رمان و پێداویستى پزیشكى بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى كۆرۆنا له‌به‌رده‌ستدا نییه.