"رێگری لێده‌كه‌ین"
نه‌وا
نوسینگه‌ی لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی بازگه ناڕه‌سمیه‌كانی كه‌ركوك بڵاوكردوه‌ته‌وه‌و، ده‌نگۆی دانانه‌وه‌ی یه‌كێك له‌و بازگانه ره‌تده‌كاته‌وه.
له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی محه‌مه‌د عوسمان لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاندوه، "له به‌شێكی سۆشیال میدیا وا بڵاوكراوه‌ته‌وه كه گوایه بازگه‌ی پۆلیسی فیدراڵی له‌نزیك قه‌ره‌هه‌نجیر-چیمه‌ن دانرابێته‌وه، ئێمه دڵنیایی ده‌ده‌ینه هاووڵاتیانی خۆشه‌ویستی كه‌ركوك كه ئه‌و بازگه‌یه پۆلیسی نه‌وتی لێیه به‌ھیچ جۆرێك رێگه له ھاووڵاتیان ناگرن ته‌نها بۆ گرتنه‌به‌ری رێ و شوێنه له‌گه‌ڵ ھاتوچۆی ته‌نكه‌ره‌كان".
ئه‌وه‌ش رونكراوه‌ته‌وه، "ھه‌ركات بازگه ناره‌سمیه‌كان دابنرێته‌وه به‌ھه‌مان شێوه‌ی پێشوتر ھه‌وڵه‌كانمان ده‌خه‌ینه‌وه كار و رێگری لێده‌كه‌ین".