چەمچەماڵ.. تا ئێستا 95 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە

03/07/2020

نەوا
بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ رایگەیاند، لەسەرەتای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە 156 كەس لە سنورەكەدا توشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 95 توشبوو چاكبوونەوە.
فەرهاد محەمەد مستەفا بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاند، لەسەرەتای بڵاوبونەوەی كۆرۆنا تا ئەم ئێوارەیە لەسنوری بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمجەماڵ 156 حاڵەت تۆماركراون وەك توشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، هەروەها 8 نەخۆش بەداخەوە گیانیان لەدەستداوە.
ئاماژەی بەوەشكردوە، 95 نەخۆش بەتەواوەتی چاكبونەتەوە و لە ئێستادا 11 نەخۆشیش باری تەندروستیان ناجێگیرە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group