وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە: 36%ی كارەكانی دووسایدی سلێمانی – كەلار تەواو بووە

03/07/2020

نەوا
وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لەگەڵ ئەوەشدا كە لە ئێستادا فەرمانگەكانی حكومەتی هەرێم لە پشوی فەرمیدان، بەڵام كاركردن لە پرۆژەی رێگای دوسایدی سلێمانی- كەلار بەردەوامە و لە ئێستادا 36%ی كارەكانی تەواو بووە.
وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی هەرێمی كوردستان لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاند، كاركردن لە پڕۆژەی رێگای دوسایدی سلێمانی-كەلار لە چوارچێوەی رێنماییە تەندروستییەكان و بڕیارەكانی ئۆپەراسیۆنەكانی تایبەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، لەگەڵ بەردەوامی پشوی فەرمی و قەیرانی دارایی جێبەجێدەكرێت.
ئەوەش هاتوە، پڕۆژەكە پێكهاتوە لە دروستكردنی رێگای دوو سایدی كەلار ــ سلێمانی، كە قۆناغی دووەمی پێكدێت لە رێگەی كەلار- دەربەندیخان و درێژیەكەی 41 كیلۆمەترە.
وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە ئەوەشی خستوەتەڕو، رێژەی كاركردنی پڕۆژەكە لە ئێستادا گەیشتوەتە نزیكەی 36% و كاركردن لە قۆناغی كۆتایی پرۆژەی دوسایدكردنی رێگای كفری ــ كەلاریش بەردەوامە، كە درێژییەكەی 25.6 كیلۆمەترە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group