مەسعود حەیدەر: بەغدا نیەتی نییە كێشەكان لەگەڵ هەرێم چارەسەر بكات

03/07/2020

نەوا
ڕاوێژكارێكی مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ئۆباڵی دواكەوتنی رێككەوتنی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدراڵ دەخاتە ئەستۆی بەغدا و دەشڵێت: "دەبێت حزبەكانی هەرێم خۆیان لە مزایەدە دووربخەنەوە".
مەسعود حەیدەر ڕاوێژكاری مەسعود بارزانی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ڕایگەیاندووە، "یەكێك لە هۆكارەكانی درێژكردنەوەی گفتوگۆ و دانوستانەكان بۆ لایەنی بەغدا دەگەڕێتەوە، كە لەلایەك نییەتی نییە بۆ چارەسەركردنی گرفتەكانی نێوان هەرێم و عیراق لەلایەكی دیكەوە خۆیشی لە بارودۆخێكی ئابووری باشدا نییە”.
ڕاشیگەیاندووە، ئەگەرچی یاسای قەرزەكان لە پەڕلەمان تێپەڕێندرا و قەرزی بانكی ناوەندی بەكارهێناوە، بەڵام هێشتا دابەشكردنی مووچە لەوادەی خۆیدا نەدراوە.
جەختیشی كردۆتەوە، ئەمڕۆ هاووڵاتیانی كوردستان پێویستیان بەوەیە حزبەكان لە موزایەداتی سیاسی خۆیان دووربخەنەوە و كار بۆ بەهێزبوونی قەوارەی هەرێم بكەن.



شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group