نه‌وا
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هۆشداریی ئه‌وه ده‌دات، هێرشه موشه‌كییه‌كانی سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وز ته‌نها مه‌ترسی نییه له‌سه‌ر ئه‌مریكا و باڵیۆزخانه‌كه‌ی، به‌ڵكو مه‌ترسی له‌سه‌ر حكومه‌تی عیراق و دانیشتوانی ده‌وروبه‌ری ناوچه‌ی سه‌وزیش هه‌یه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا راگه‌یه‌ندراوێكی له‌سه‌ر به‌رده‌وامیی هێرشه موشه‌كییه‌كانی سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا بڵاوكرده‌وه، ده‌ڵێت، زانیاری‌یان له‌سه‌ر ئه‌و هێرشانه پێگه‌یشتووه و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی عیراقیش سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ن له‌و روداوانه، لێدوانێكی مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاشی به‌بیرهێناوه‌ته‌وه، كه چه‌ند رۆژی رابردوو هانی به‌غدای دا سه‌رجه‌م گروپه چه‌كداره‌كان بخاته ژێر كۆنترۆڵی ده‌وڵه‌ته‌وه، چونكه بوونی ئه‌و گروپه چه‌كدارانه كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئاستی هاوكاری و ده‌رفه‌ته‌كانی وه‌به‌رهێنان و ئابوری ده‌بێت.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هۆشداریشی داوه، كه ئه‌و هێرشه موشه‌كییانه‌ی سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وز ته‌نها هه‌ڕه‌شه نین له‌سه‌ر ئه‌مریكا و باڵیۆزخانه‌كه‌ی، به‌ڵكو مه‌ترسین بۆسه‌ر حكومه‌تی عیراق و نێرده دیپلۆماسییه‌كان و دانیشتوانی ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری ناوچه‌ی سه‌وز.