گۆڕان: پێویستە كەمكردنەوەی موچە تەنها بۆ یەك مانگ بێت

10/07/2020

نەوا
جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان جەخت دەكاتەوە لەوەی كە پێویستە حكومەتی هەرێم پابەند بێت بە راگەیەنراوی كۆتایی كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران كە تەنها بۆ یەك مانگ موچەی فەرمانبەران كەم دەكرێتە.
لە راگەیەنراوێكدا لە بارەی كۆبوونەوەی رۆژی پێنج شەممەی خۆی، جڤاتی نیشتمانی گۆڕان رایگەیاندووە، حكومەتی هەرێم پێویستە پابەند بێت بە راگەیەنراوی كۆتایی كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران كە تەنها بۆ یەك مانگ موچەی فەرمانبەران كەم ئەكرێتەوە و ئەو رێكارە كاتییە و پێویستە پابەندبێت بەو بەڵێنەوە.
جەختیشی كردەوە لە سەر ئەنجامدانی چاكسازی و گۆڕانكاری ریشەیی، باسی لەوەكردووە: بەشداری بزوتنەوەی گۆڕانیش لە كابینەی نۆ تەنیا بەم ئامانجەیە و، لەم چوارچێوەیەشدا پشتیوانی تەواوی تیمی خۆی دەكات لە حكومەتدا.
جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان رێكەوتن لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی بە پێویست ئەزانێت، راشیگەیاندوە، لەم پێناوەدا پێویستە هەردولا پابەندی ماف و ئەركەكانیان بن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group