وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق: 100% پابه‌ندده‌بین به‌ رێككه‌وتنه‌كه‌ى ئۆپێك پڵه‌س-ه‌وه‌

06/08/2020 عێراق

نه‌وا
وه‌زاره‌تى نه‌وتى عیراق ته‌ئیكدده‌كاته‌وه‌، 100% پابه‌ندده‌بن به‌ رێككه‌وتنه‌كه‌ى ئۆپێك پڵه‌سه‌وه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وت.
وه‌زاره‌ته‌كه‌ له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا جه‌ختیكردوه‌ته‌وه‌، ئه‌م مانگه‌ و مانگى داهاتوش ناچارن به‌ رێژه‌ى 100% پابه‌ندبن به‌ رێككه‌وتنه‌كه‌ى "ئۆپێك پڵه‌س"ه‌وه‌.
وه‌ك وه‌زاره‌تی نه‌وت باسی كردوه‌، پابه‌ندنه‌بونى عیراق واتاى پابه‌ندنه‌بونى ئه‌وانى تریشه‌، ئه‌وه‌ش واتاى روخانى نرخى نه‌وتى خاوه‌، هه‌روه‌ك له‌ مانگه‌كانى ئادار و نیسان رویدا و كاریگه‌رى له‌سه‌ر ئابوریى عیراق دروستكرد.
هه‌روه‌ها دانی به‌وه‌شدا ناوه‌، مانگه‌كانى رابردو به‌ ته‌واوه‌تى پابه‌ندنه‌بون به‌ رێككه‌وتنه‌كه‌وه‌ و له‌چاو هه‌ندێك وڵاتدا، پابه‌ندبونى عیراق له‌ ئاستێكى نزمدا بو.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group