نه‌وا
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له‌پۆسته‌كه‌ی راگه‌یاند و داوایكرد، كه‌سێكی دیكه بۆ شوێنگره‌وه‌ی دیاری بكرێت.
هیوا مه‌حمود عه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی راپه‌ڕین، له‌نوسراوێكدا كه ئاراسته‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردوه و داوای كردووه ره‌زامه‌ندی نیشان بدرێت له‌سه‌ر ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه و راسپاردنی كه‌سێك به راییكردنی كاره‌كانی تا ده‌ربڕینی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه.
سه‌باره‌ت به هۆكاری ئه‌و بڕیاره‌شی به‌ڕێوبه‌ری ته‌ندروستی راپه‌ڕین ته‌نها ئاماژه‌ی به هۆكاری تایبه‌تی كردووه و هیچ رونكردنه‌وه‌یه‌كی زیاتری نه‌خستوه‌ته‌ڕوو.