لەمەودوا وەرزش بكە و پارە وەربگرە

17/09/2020 وەرزش

نەوا
هەندێك لە دەوڵەتانی جیهان پارەیەكی زۆر لە بواری سێكتەری تەندروستیدا خەرجدەكەن لەپێناو دابینكردنی پشكنین و دەرمانی پێویست بەنرخی گونجاو بۆ هاووڵاتیان، هەندێك دەوڵەتی دیكە پێی وایە خۆپاراستن باشترە لە چارەسەر و رێوشوێنی تایبەت پەیڕەو دەكات بۆ پاراستنی دانیشتوانەكەی، یەكێك لەو دەوڵەتانەش پاداشت دەدات بە هەر كەسێك خۆی بپارێزێت.
ئاژانسی بلومبێرگ بڵاویكردوەتەوە، حكومەتی سەنگافورە بەرنامەیەكی نیشتمانی بۆ پاداشتی هاووڵاتیانی داناوە، بەتایبەت بۆ ئەوانەی پابەندی رێوشوێنەكانی خۆپاراستن دەبن لەپێناو كەمكردنەوەی نەخۆشییەكان.
بەرنامەكە بریتییە لە دابینكردنی پاداشتی دارایی لە رێی هاندانیان بۆ وەرزشكردن و پەیڕەوكردنی رێنماییە تەندروستییە پێویستەكان لە سەرجەم چالاكییەكانی ژیاندا.
ئاژانسەكە ئەوەشی رونكردوەتەوە، بەرنامەكە لە رێگەی ئەپلیكەیشنێكەوە چاودێری دەكرێت وەك كاتژمێرەكانی ئەپڵ و ئەپلیكەیشنەكانی ئایفۆن، كە دەتوانێت چاودێری هەڵسوكەوتنی كەسێك بكات، كە لە بەرنامەكەدا بەشداردەبێت.
تەئكیدیشكراوەتەوە، بەپێی گرتنەبەری رێوشوێنە نمونەییەكان لە وەرزشی رۆژانە و شەوانە پاداشتنی دارایی دەدرێت بە بەشداربوان لەرێگەی بەرنامەی پلانی پاداشت ناسراو بە "ریوارد سكیم"، كە بەپێی ئاستی پابەندی رۆژانە، بڕەكە دیاری دەكرێت، تەنانەت پاداشتەكە دەگاتە 280 دۆلاریش، هەروەها بەرنامەكە هانی پەیڕەوكردنی رێگەیەكی تەندروستی خواردن و خەوێكی تەندروستیش دەدات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group