نه‌وا
دواى ئه‌وه‌ى گه‌نجێك له‌كاتى خه‌ودا مۆبایله‌كه‌ى دیارنامێنێت، له دارستانێكى نزیك ماڵه‌كه‌یدا ده‌یدۆزێته‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ گه‌ڕان به‌ناو وێنه و ڤیدیۆكاندا توشى سه‌رسوڕمان ده‌بێت.
رۆژنامه‌ى ئیندیپێندێنت-ی به‌ریتانی بڵاویكردوه‌ته‌وه، "زاكریدیز رودزى" كه گه‌نجێكى مالیزییه، هه‌رچه‌نده مۆبایله‌كه‌ی له ته‌نیشت خۆی بوه، به‌ڵام له‌كاتى خه‌ودا مۆبایله‌كه‌ى دیارنامێنێت، دواتر مۆبایله‌كه‌ى له دارستانێكدا دۆزیوه‌ته‌وه، كه كه‌وتوه‌ته نزیك ماڵه‌كه‌ى.
دواى دۆزینه‌وه‌ى مۆبایله‌كه، گه‌نجه‌كه توشى سه‌رسوڕمان بوه و بۆى ده‌ركه‌وتوه كێ مۆبایله‌كه‌ى دزیوه، كه ئه‌ویش مه‌یمونێكى سه‌ربه گێچه‌ڵ بوه.
زاكریدیز رودزى باسى له‌وه‌كردوه، ئه‌وه‌ى توشى سه‌رسوڕمانى كردوه مۆبایله‌كه چه‌ندین وێنه‌ى سێڵفى و ڤیدیۆى مه‌یمونه‌كه‌ى تێدا بوه، كه له كاتى ده‌ستكاریكردنى مۆبایله‌كه‌دا تۆماری كردون و ده‌ستبه‌جێ له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاویكردونه‌ته‌وه.
به‌پێى گرته‌كان، مه‌یمونه‌كه سه‌یرى كامێراكه ده‌كات و له وێنه‌یه‌كى دیكه‌دا هه‌وڵى قوتدانى مۆبایله‌كه ده‌دات، هه‌روه‌ها چه‌ند وێنه‌یه‌كى تر‌ى گه‌ڵا و دارستانه‌كه‌ى گرتوه و تێیدا هه‌وڵێكى شكستخواردوش بۆ گرتنى وێنه‌یه‌كى پانۆراما ده‌رده‌كه‌وێت، له‌گه‌ڵ گرتنى چه‌ندین گرته‌ى ڤیدیۆیى.
رودزى رونیشیكردوه‌ته‌وه، سه‌ره‌تا نه‌یانزانیوه چۆن دزراوه، به‌ڵام رۆژى دواتر مامى هه‌ستى به بونى مه‌یمونێك كردوه له ده‌وروبه‌رى ماڵه‌كه، دواتریش گوێیان له ده‌نگى ئاوازى مۆبایله‌كه بوه، كه له ته‌نیشت دارخورمایه‌ك له دارستانه‌كه‌ى نزیكیان جێیهێشتبو.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكردوه، مامى به گاڵته‌كردنه‌وه وتویه‌تى له‌وانه‌یه وێنه‌ى دزه‌كه له‌ناو مۆبایله‌كه‌دا هه‌بێت، به‌ڵام كاتێك كردویه‌تیه‌وه توشى سه‌رسوڕمان بوه، كه پڕبوه له وێنه‌ى دزه‌كه (مه‌یمونه‌كه).