نه‌وا
وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌فغانستان رایگه‌یاند، له چه‌ند ساڵی رابردوودا به‌دواداچوونیان بۆ 131 دۆسیه‌ی كوشتنی رۆژنامه‌نوسان كردووه.
له رۆژی جیهانی ده‌ستپێگه‌یشتن به زانیاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌فغانستان رایگه‌یاند، تائێستا 131 دۆسیه‌ی كوشتنی رۆژنامه‌نوسانیان تاوتوێ كردووه.
لای خۆیه‌وه جه‌مشید ره‌سوڵی وته‌بێژی دادوه‌ریی گشتیی ئه‌فغانستان رایگه‌یاند، 67 تاوانی كوشتنی رۆژنامه‌نوسان له‌لایه‌ن تالیبانه‌وه ئه‌نجام دراون.
وتیشی، ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و دۆسیانه‌وه تێوه‌گلان و تاوانه‌كه‌یان به‌سه‌ردا ساغبوه‌ته‌وه، له‌نێوان سزای 16 ساڵ زیندان بۆ له‌سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه.
هاوكات سدیق سدیقی وته‌بێژی حكومه‌تی ئه‌فغانستان رایگه‌یاند، به پێی یاسا هه‌ر هاوڵاتیه‌ك مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی ئازادانه ده‌ستی به زانیاریی بگات.