پرێمیەر لیگ.. ئەنجامی دوو پشكنینی دیكەی كۆرۆنا پۆزەتیڤ دەرچون

27/10/2020 وەرزش

نەوا
لە ئەنجامی ئەو پشكنینانەی هەفتەی رابردوو لە پرێمیەر لیگ ئەنجامدرا، پشكنینی دوو كەس پۆزەتیڤ دەرچوو.
بەپێی ئەو راگەیەنراوەی كە لە ماڵپەڕی پرێمیەر لیگ بڵاوكراوەتەوە، لەو هەزار و 609 پشكنینەی لە 19 تا 25ی تشرینی یەكەم ئەنجامدران، دوو پشكنینیان پۆزەتیڤ دەرچوون.
ژمارەی ئەو پشكنینانەی لە 31ی ئابەوە تا ئێستا لە پرێمیەر لیگدا، پۆزەتیڤ دەرچوون بەرزبووەتەوە بۆ 44 پشكنین.
بەگوێرەی پرۆتۆكۆڵەكان، ئەو یاریزانە یان كارمەندی یانەیەی پشكنینەكەی پۆزەتیڤ دەرچێت بۆ ماوەی 10 رۆژ كەرەنتینە دەكرێت و ناوی ئەو كەسانەش بڵاوناكرێنەوە كە تووشی پەتای كۆرۆنا بوون.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group