نه‌وا
به‌رێوه‌به‌ری هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ئاشكرای ده‌كات، له‌سبه‌ینێوه سزای نه‌به‌ستنی ماسك له‌سلێمانی جێبه‌جێده‌كرێت.
فه‌ره‌یدون عومه‌ر ئه‌حمه‌د، به‌رێوه‌به‌ری هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاندوه، له‌رۆژی هه‌ینی 30/10/2020ه‌وه سزای نه‌به‌ستنی ماسك له‌لایه‌ن شۆفێرانی سه‌رپێچیكاره‌وه به‌شێوه‌ی(پی دی ئای) جێبه‌جێده‌كرێت.
به‌وته‌ی به‌رێوه‌به‌ری هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی، بڕی سزاكه 50 هه‌زار دیناره و هه‌ر شۆفێرێك ماسك نه‌به‌ستێت سزاكه ده‌یگرێته‌وه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه پێشتر فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌كردبوو،"رۆژی چوارشه‌ممه 28/10/2020 مەفرەزەکانی هاتوچۆی ناوشار دەست بەکاربوون بۆجێبەجێکردنی بەیانی ژمارە 25ی ساڵی 2020ی وەزارەتی ناوخۆ کە تایبەتە بەرێنماییە تەندروستییەکان و خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا و ئەو کەسانەشی، کەپابەندی بەستانی دەمامک نەبوون و سەرنشینیان لەگەڵ بوو و شوفێریان دەکرد بەبری 50 هەزار دینار سزادران".