سەرۆكی هەرێم: هاوسۆز و هاوخەمی گەل و حكومەتی فەرەنساین

30/10/2020

نەوا 
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، سەركۆنەی هێرشە "تیرۆریستییەكەی" فەرەنسا دەكەن و هاوخەمیی خۆیشی بۆ خێزانی قوربانیان و خەڵك و حكومەتی فەرەنسا دەربڕی.
 نێچیرڤان بارزانی لە تویتێكدا بە ئاماژەدان بە هێرشەكەی رۆژی پێنج شەممە لە كەنیسەی نۆتردام لە شاری نیس، رایگەیاند، "لەم كاتە سەختەدا هاوسۆز و هاوخەمی" قوربانیان و گەل و حكومەتی فەرەنسایە.
 سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەشڵێت "سەركۆنەی ئەو كارە تیرۆریستییە دەكەم كە لە شاری نیس لە فەرەنسا ژمارەیەك هاووڵاتی كردە ئامانج و بوونە قوربانی".
رۆژی پێنجشەممە 29ی تشرینی یەكەم لە شاری نیسی فەرەنسا، لە هێرشێكدا كە بە چەقۆ كراوەتە سەر كۆمەڵێك كەس لەنێو كەنیسەی نۆتردام، سێ كەس كوژراون و چەند كەسێكی دیكەش برینداربوون.
دواتر راگەیەنرا هێرشبەرەكە گەنجێكی تونسی بووە و ماوەیەكی كەمە وەك پەنابەر چووەتە فەرەنسا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group