نه‌وا
هه‌ریه‌ك له كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان و په‌رله‌مانی ئه‌وروپا پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ له ئێران ئیدانه ده‌كه‌ن.
كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ره‌شنوسی بڕیارنامه‌یه‌كی په‌سه‌ند كرد، كه له لایه‌ن كه‌نه‌داوه به‌مه‌به‌ستی ئیدانه‌كردنی پێشێلكاری مافه‌كانی مرۆڤ له ئێران ئاماده‌ی كردبوو.
له بڕیارنامه‌كه‌دا ئاماژه به‌سه‌ركوت، گرتن و له‌سێداره‌دانی به‌رهه‌ڵستكارانی حكومه‌تی ئێران دراوه.
ئه‌و بڕیارنامه‌یه به ده‌نگی 82 ئه‌ندام و دژایه‌تی 30 ئه‌ندام په‌سه‌ند كرابوو.
هاوكات په‌رله‌مانی ئه‌وروپا به‌ده‌نگی 614 ئه‌ندام بڕیارنامه‌یه‌كی له دژی پێشێلكاریه‌كانی مافی مرۆڤ له ئێران ده‌ركرد و داوای له حكومه‌تی تاران كرد كۆتایی به سه‌ركوتی به‌رهه‌ڵستكاران و پێشێلكاری به‌رامبه‌ر به پێكهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان بهێنێت و رێگه به چاودێرانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بدات بۆ به‌دواداچوونی ره‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ سه‌ردانی ئه‌و وڵاته بكه‌ن.
په‌رله‌مانی ئه‌وروپا وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كێتیه‌كه‌شی راسپاردووه، رێكاری پێویست بۆ پارێزگاری له ئێرانیه به‌رهه‌ڵستكاره‌كانی نیشته‌جێی ئه‌وروپا بگرنه‌به‌ر.
له‌به‌رامبه‌ردا سه‌عید خه‌تیب زاده وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌ركردنی بڕیارنامه‌كه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كانی به "بێ ره‌وشتی" و ده‌ستوه‌ردان له كاروباری ناوخۆیی وڵاتانی سه‌ربه‌خۆ ناوبردووه.