سەیدسادق.. لەكاتی لێكردنەوەی ئاڵایەكی رەش دوو ئاسایش بریندار بون

02/01/2021

نەوا 
دوای ئەوەی ئاڵایەكی رەش  لە بەرزاییەكی نزیك گوندی كانیسپیكەی سەربە قەزای سەیدسادق لەلایەن چەند كەسێكی نەناسراوەوە هەڵكرا، ولەو كاتەی ئاسایش هەوڵی لێكردنەوەی ئاڵاكەیداوە بۆمبێك تەقیوەتەوە و دوو كارمەندی ئاسایش بریندار بون.
بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ، لە نزیك گوندی (كانی سپیكەی) سەربە قەزای سەیدسادق ئاڵایەكی رەش لەلایەن كەسانی نەناسراوەوە هەڵكراوە.
رونیشكراوەتەوە، هێزەكانی ئاسایش چوون بۆ لێكردنەوەی ئاڵاكە، بەڵام بۆمبێكی چێنراو لە ژێریدا دانراوە و تەقیوەتەوە و دوو كارمەندی ئاسایش بریندار بون.
لای خۆیشیەوە دیاری رەفیق قائیمقامی قەزای سەیدسادق بە میدیاكانی وتوە: دوای ئەوەی زانیویانە ئەو ئاڵایە هەڵكراوە تیمێكیان ناردوە بۆ لێكردنەوەی، بەڵام بۆمبێكیان پێدا تەقیوەتەوە و دوو كارمەندی ئاسایش بریندار بون.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group