كۆریای باكور موشەكێكی نوێی دورهاوێژی تمایش كرد

15/01/2021 جیهان

نەوا
كۆریای باكور موشەكێكی نوێی دورهاوێژی نمایش كرد، كە توانای هەیە لە رێگەی ژێر دەریاییەوە هەڵبدرێت.
لە نمایشێكی سەربازیدا بە ئامادەبوونی كیم جۆنگ ئون سەرۆكی كۆریای باكور موشەكێكی دورهاوێژ نمایش كرا.
بەرپرسانی كۆریای باكور دەڵێن، ئەو موشەكە "بەهێزترین چەكی جیهانە" و دەتوانرێت لە رێگەی كەشتیی ژێردەریاییەوە هەڵبدرێت.
لە نمایشەكەدا چەندین جۆر چەك و كەرەستەی سەربازی تر خرانەڕوو.
نمایشەكە تەنها چەند رۆژ دوای كۆنگرەی پارتی كرێكارانی دەسەڵاتداری كۆریای باكور دێت كە تیایدا سەرۆكی ئەو وڵاتە ئەمریكای بە گەورەترین دوژمنی وڵاتەكەی ناوبرد و بەڵێنیدا توانای سەربازی و ئەتۆمی وڵاتەكەی بەهێزتر بكات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group