وتەبێژی سوپای پاسداران: چەكی زۆر پێشكەوتومان دەستكەوتوە

24 خولەک پێش ئێستا جیهان

نەوا-
حسێن موحیبی وتەبێژی سوپای پاسداران رایگەیاند، دەستپێكردنەوەی شەڕ لە دژی ئێران بۆ ئەمریكا بڕیارێكی ناعاقڵانەیە، بەڵام هێشتاش ئەگەر هەیە روبدات، چونكە حكومەتی ترەمپ پێش هەڵبژاردنەكانی نیوەی دوەم پێویستی بە دەستكەوتێكی نوێیە.
وتیشی: ئێران ئامادەیە زۆر بەهێزتر لەهەر كاتێكی دیكە وەڵامی دەستدرێژیكاران بداتەوە، ئەو وەڵامانە بۆ ئەمریكا زۆر بە ئازار دەبن و لە شەڕی 40 رۆژە بە چەكە كۆنەكانیان شەڕیان كردوە، بەڵام لەوكاتەوە تائێستا چەكی زۆر پێشكەوتوتریان دەستكەوتوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group