نه‌وا
پارێزه‌ری خۆبه‌خشی ئه‌و چالاكوانه‌ی له هه‌ولێر هێرشی كرایه‌سه‌ر ده‌ڵێت، هێرشه‌كه به‌رنامه بۆداڕێژراو و هه‌وڵی كوشتن بووه، ده‌شڵێت ئه‌مه په‌یامێكه بۆ خه‌ڵكی كوردستان.
هەرێم ڕەفعەت، پارێزەری خۆبەخش، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییدا دەربارەی هێرشەکەی شەوی ڕابردووی سەر هاوڕێ کوردی، وتی: هێرشەکە بەرنامە بۆداڕیژراو بووە و پێشتر چاودێریی کراوە.
وتیشی، کە ئەو هێرشە هەوڵی کوشتن بووە، بەڵام هێرشبەرەکان کوشتنەکەیان بۆ نەچووەتە سەر.
راشیگه‌یاند، کە دۆخی تەندروستیی ‘هاوڕێ ناجێگیرە و بەو هۆیەشەوە ئەمڕۆ نەیانتوانیوە لە دادگای هەولێر سکاڵا تۆمار بکەن.
ئەو پارێزەرە، ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، بەهۆی ئەوەی هاوڕێ کوردی بەردەوام لەسەر شەقامە و بەشداریی زۆربەی چالاکییەکان دەکات، تا ئێستا زیاد لە 16 جار دەستگیر کراوە و پێشتریش بە چەقۆ هێرش کراوەتە سەری، پێشیوایە، ئەو هێرشە پەیامە بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان، جا لەلایەن دەسەڵاتەوە بێت یان حزب.
شه‌وی رابردوو له شاری هه‌ولێر له لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه هێرشكرایه سه‌ر هاوڕی كوردی و برینداركرا.