نهوا
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە ئاشکرای دەکات، تەنها دو شوقە لە شوقەكانی کەنەکەوە چۆڵ بون و دراون بە دو خێزانی هەژار و کەمدەرامەت، یەکێکیان لەسەر داواکاریی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بوە.
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردنی هەرێمی کوردستان، سەبارەت بە بڵاوکردنەوەی بابەتێک لەبارەی دابەشکردنی یەکەی نیشتەجێبون لە شوقەکانی کەندەکەوە لە سلێمانی، رونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ئاشکرای کرد؛ شوقەکانی کەندەکەوە کە پێکهاتوە لە (564) یەکە، لە کۆتایی ساڵی (2013)ـەوە تەواوکراون و لە ساڵی (2014)دا دابەشکراون، لە سەرەتای ساڵی (2015)ەشدا گرێبەست بۆ سودمەندبوان کراوە بەپێی ریزبەندی خاڵ و رێنماییەکانی وەزارەت.
باسی لهوهشكردووه: لە یەکەکانی شوقەکانی کەندەکەوە، تەنها دو شوقەی چۆڵ هەبون، یەکێکیان دراوە بە خێزانێکی کەمدەرامەت و شایستە کە خێزانێکی سێ کەسی بون و لە سێ خوشکی بێ لانە پێکهاتبون، لە رێگەی ئەنجومەنی پارێزگاوە کە نوێنەرایەتی سەرجەم دانیشتوانی پارێزگای سلێمانی دەکات داواکەیان بەرزکراوەتەوە و دواتر رەزامەندی لەسەر دراوە. ئەوەی دیکەش بەهەمان شێوە لە چوارچێوەی یاساو رێنماییەکان دراوە بە خێزانێکی کەمدەرامەت و شایستە، کە ئەو دو خێزانە هەمان رێنماییە کارپێکراوەکان دەیانگرێتەوە.
لە رونکردنەوەکەدا هاتوە؛ ئەم رێکارەش کە لەلایەن وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن جێبەجێکراوە، کە دەسەڵاتەکەی پاڵپشتە بە رێنمایی ژمارە (1)ی ساڵی (2012) و یاسای ژمارە (16)ی ساڵی (2011) یاسای یەکەمی هەموارکردنی یاسای ژمارە (7)ی ساڵی (2008)ت یاسای دابینکردنی یەکەی نیشتەجێبون بۆ هاوڵاتیان لە هەرێمی کوردستان-عێراق.
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە ئاشکرای کردوە: لەئێستادا نۆ یەکە لە شوقەکانی کەندەکەوە داگیرکراوە کە کاتی خۆی دراوە بە ژمارەیەک هاوڵاتی کە خانویان هەبوەو شایستە نەبون، بەڵام دوای چەندین جار ئاگادارکردنەوەی لایەنە پەیوەندیدارەکان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاوەدانکردنەوەی سلێمانی، بەڵام تائێستا چۆڵیان نەکردوە.
جەختی کردوەتەوە؛ دەرگای وەزارەت بۆ ئەندامانی بەڕێزی پەرلەمان و سەرجەم هاوڵاتیان ئاوەڵایە بۆ دەستکەوتنی هەر زانیاری و بەدواداچونێک سەبارەت بە پڕۆژەکانی وەزارەت.
ئهمهش دوای ئهوه دێت كه پێشتر سهلما فاتیح ئهندامی پهرلهمانی كوردستان رایگهیاندبوو: وهزیری ئاوادانكردنهوه بهدهر له یاسا و رێنمایهكان چهندین شوقهی دابهشكردوه له شوقهكانی كهنهكهوه، لهكاتێكدا چهندین خێزان لهساڵی 2013هوه فۆڕمیان پڕكردوهتهوه.