نه‌وا
رۆژنامه‌یه‌كى ئیسپانى دوایین زانیاریه‌كان له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ى كیلیان مباپێ ئه‌ستێره‌ى فه‌ره‌نسى و ئێرلینگ هالاندى نه‌رویجى ئاشكرا ده‌كات و جه‌ختله‌وه‌شكراوه‌ته‌وه، ریاڵ مه‌رجێكى بۆ مباپێ هه‌یه.
رۆژنامه‌ى ماركاى ئیسپانى له راپۆرتێكدا ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه: ریاڵ هه‌وڵى گواستنه‌وه‌ى مباپێ یاخود هاندا ده‌دات له وه‌رزى داهاتو، ئامانجى سه‌ره‌كى مباپێیه به‌ڵام پێویسته ئه‌و یاریزانه یانه‌كه‌ى ئێستاى كه پاریس سانجێرمانه ئاگادار بكاته‌وه كه ده‌یه‌وێت پێش كۆتایى هاتنى بۆنده‌كه‌ى بڕوات.
رونیشكراوه‌ته‌وه: ئه‌و كاته‌ش یانه ئیسپانیه‌كه ده‌ست ده‌كات به رێوشوێنه‌كانى گواستنه‌وه‌ى ئه‌گه‌ر 150 ملیۆن یۆرۆشى له‌سه‌ر بكه‌وێت، له‌ئێستادا 125 ملیۆن یۆرۆ له خزێنه‌دایه و ئاماده‌یه چه‌ند یاریزانێكیش بفرۆشێت.
رۆژنامه‌كه جه‌ختیله‌وه‌شكردوه‌ته‌وه: ئه‌گه‌ر یاریزانه فه‌ره‌نسییه‌كه گرێبه‌سته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ى نوێكرده‌وه یاخود تاوه‌كو كۆتایى گرێبه‌سته‌كه‌ى مایه‌وه، ئه‌وكاته ریاڵ هه‌وڵى گواستنه‌وه‌ى هالاند ده‌دات، یانه ئیسپانیه‌كه به‌شێوه‌یه‌كى خێرا پێویستى به یه‌كێك له باشترین گۆڵكه‌رانى جیهانه بۆیه پێویسته نرخه‌كه‌ى دابین بكات.
كۆتا گرێبه‌ستى گه‌وره‌ى یانه‌ى ریاڵ مه‌درید ئیدن هازاردى به‌لجیكى بوو كه 120 ملیۆن یۆرۆ له‌سه‌رى كه‌وت، به‌ڵام له‌و كاته‌وه‌ى هاتوه‌ته یانه ئیسپانیه‌كه، زۆرینه‌ى كاته‌كانى پێكانى هه‌بوه.