پەرلەمانتارێك: دابەزاندنی نرخی دینار زۆر مەترسیدارە

07/03/2021 عێراق

نەوا-
نەدا شاكر جەودەت ئەندامی لیژنەی ئابوریی پەرلەمانی عێراق دەڵێت: دابەزاندنی نرخی دیناری عێراق زۆر مەترسیدارە و كوتلە سیاسیەكانیش پێی رازی بون.
نەدا شاكر جەودەت لە لێدوانێكدا باسی لەوەكردوە: دابەزاندنی نرخی دیناری عێراق زۆر مەترسیدارە، ئەوەش بەلەبەرچاوگرتنی ئەوەی ئابورییەكەمان دەوڵەمەندە بە نەوت و سەرچاوەیەكی ئابوریی مرۆیی زۆر گەورەمان هەیە.
رونیشیكردوەتەوە: عێراق پێویستی بە دابەزاندنی نرخی دراوەكەی نییە، هەروەها ئابوریی عێراق یەكلایەنەیە و هەمەچەشن  نییە و پشت بە هاوردە دەبەستین، بەپێچەوانەی ئەو دەوڵەتانەوە كە ئابوریان هەمەچەشنە و زیان ناكەن بە بەرزكردنەوەی نرخی دۆلار بۆ نمونە توركیا كاتێك نرخی دۆلار بەرزبویەوە هاوڵاتی سادە زیانی نەكرد.
ئەو پەرلەمانتارە جەختیلەوەشكردوەتەوە: لە دانیشتنێكی تایبەتدا 32 پەرلەمانتار ئامادەبون بۆ گفتوگۆكردن لە هۆكارەكانی دابەزاندنی نرخی دینار و سیاسەتی دارایی، كوتلە سیاسیەكان ڕازیبون و واژۆیان لەسەر بڕیارەكەی سەرۆك وەزیران كرد.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group