راپەڕین.. دوو كەس بە پارەی ساختەوە دەستگیر كران

4 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین ئاشكرایكرد: لە راپەڕین 2 كەسیان دەستگیر كردوە كە زیاتر لە 2 ملیۆن دراوی ساختەیان پێبوە و لێكۆڵینەوە لەو بارەیەوە دەستی پێكردوە.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە: لەدرێژەی كاروچالاكیە بەردەوامەكانی هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین لە بازگەی بانوەقەل توانرا دوو گومان لێكراو دەستگیر بكەن.
ئەوەش هاتوە:  گومانلێكراوەكان ماتۆڕسكیلێكیان پێ بوە و بڕی  2 ملیۆن و 475 هەزار دیناری عیراقی لە جۆری 5 هەزاری ساختەیان پێ بوە.
ئاسایشی راپەڕین جەختیلەوەشكردوەتەوە: هەروەها دوای ئاگادار كردنەوەی دادوەر و بە فەرمانی دادوەر راگیراون بە ماددەی 281 لە یاسای سزادانی عیراقی و پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كرایەوەو لێكۆڵینەوە لەدۆسیەكە بەردەوامە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group