نه‌وا
سه‌لمان غه‌راوى ئه‌ندامى شانه‌ى قه‌یرانه‌كانى په‌رله‌مانى عێراق ئاشكرای ده‌كات: له‌مانگى ره‌مه‌زاندا قه‌ده‌غه‌ى گشتى هاتوچۆ ناسه‌پێندرێت و ته‌نها چه‌ند رۆژێكه له هه‌فته‌یه‌كدا، ئه‌وانیش پێنجشه‌ممه و هه‌ینى و شه‌ممه ده‌بێت.
سه‌لمان غه‌راوى له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا وتى: له مانگى پیرۆزى ره‌مه‌زان قه‌ده‌غه‌ى توند و گشتگیر له هه‌موو رۆژه‌كاندا ناسه‌پێندرێت.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا: به‌ڵكو ته‌نها چه‌ند رۆژێكى هه‌فته ده‌بێت و رۆژانى "پێنجشه‌ممه، هه‌ینى و شه‌ممه" ده‌سه‌پێندرێت، هه‌روه‌ها رۆژه‌كانى تر قه‌ده‌غه‌ى رێژه‌یى ده‌بێت له كاتژمێر 7ى سه‌رله ئێواره‌وه بۆ 5ى به‌یانى.
ئه‌ندامه‌كه‌ى شانه‌ى قه‌یرانه‌كانى په‌رله‌مان جه‌ختیله‌وه‌شكرده‌وه: سه‌ره‌ڕاى جه‌ختكردنه‌وه له لایه‌نى خۆپاراستن، جه‌خت له رێوشوێنه‌كانى تر‌ى وه‌ك وه‌رگرتنى ڤاكسین و توندكردنى چاودێرى له‌سه‌ر رێستۆرانته‌كان و شوێنه گشتیه‌كان و دوركه‌وتنه‌وه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى و سه‌رجه‌م رێوشوێنه‌كانى تر ده‌كرێته‌وه.