نهوا
خۆبەڕێوبەری دیموکراتی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا، لەسەر دەستگیرکردنی سێ ئەندامیان لە هەولێر، داوای دەستبەجێ ئازادکردنیان دەکات، ههروهها داوا لە پارتیش دەکات، کە لەسەر هۆکاری دەستگیرکردنەکەیان ڕوونکردنەوە بدات.
لە ڕاگەیەندراوێکدا خۆبەڕێوبەری دیموکراتی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا ئاماژهی بهوهكردووه، "دوو نوێنەری پەیەدە، و نوێنەری خۆبەڕێوبەری دیموکراتی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە کاتی پێشوازیکردنیان لە میوانێکیان لە فڕۆکەخانەی هەولێر، لەلایەن هێزێکی پارتیەوە بەبێ هیچ هۆکارێک دەستگیرکراون و بەرەو شوێنێکی نادیار بردراون".
ئهوهشی خستهڕوو، ناوی ئەو کەسانەی دەستگیرکراون بریتین لە، مستەفا عوسمان، نوێنەری پێوەندییەکانی پەیەدە لە هەولێر، جیهاد حەسەن، نوێنەری خۆبەڕێوبەری دیموکراتی لە هەولێر و مستەفا عەزیز ئەندامی پەیەدە لە هەولێر".
خۆبەڕێوبەری دیموکراتی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا جەختیشیکردووەتەوە، "پێویستە ئەو سێ ئەندامەیان بە زووترین کات ئازاد بکرێن و لەسەر هۆکارەکانی دەستگیرکردنیان، داوای ڕوونکردنەوە لە پارتی دەکات".
ئاماژه بهوهشكراوه، لە کاتێکی وەها هەستیاردا، کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک هەمە جۆرە لە هەوڵی دژایەتی کردنی کورداندایە و کوردستان داگیردەکات، پێویستە لایەنەکان زۆرتر یەکێتی خۆمان پتەو بکەینەوە و یەکهەڵوێست بین، نەک بە پێچەوانەی ئەمەوە هەڵسووکەوت بکەین".