نه‌وا
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌نگۆیانه ره‌تده‌كاته‌وه كه باس له‌وه‌ده‌كه‌ن به هۆی هه‌ڵكشانی ئاماره‌كانی تووشبوون و مردن به كۆرۆنا قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی گشتی راده‌گه‌یه‌نرێت.
له راگه‌یه‌نراوێكدا فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق باسی له‌وه‌كردووه، هیچ بڕیارێكی نوێ نییه له باره‌ی سه‌پاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی گشتیی له وڵات‌دا.
روونیشیكرده‌وه‌ته‌وه، وه‌ك پێشتر ته‌نها كار به قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی رێژه‌یی ده‌كرێت، له نێوان كاتژمێر 12 ی شه‌و بۆ 5ی به‌یانی.
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه ژماره‌ی تووشبوون و مردن به كۆرۆنا له عێراق رووی له هه‌ڵكشان كردووه و به‌هۆیه‌وه ده‌نگۆی راگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی گشتی بڵاوكرابوه‌وه.