نه‌وا
وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بای به‌وزه‌ی خۆر راگه‌یاند، ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، "هه‌ر هاوڵاتیه‌ك كه پرۆژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با به وزه‌ی خۆری هه‌بێت، ده‌توانێت كاره‌باكه‌ی به تۆڕی نیشتمانی ببه‌ستێته‌وه و كرێی فرۆشتنی كاره‌باكه‌ی وه‌ربگرێته‌وه".
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی كاره‌با بڵاویكردۆته‌وه، هه‌ر هاوڵاتیه‌ك به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با به وزه‌ی خۆری هه‌بێت، ده‌توانێت كاره‌باكه‌ی به تۆڕی نیشتمانی ببه‌ستێته‌وه و كرێی فرۆشتنی كاره‌باكه‌ی وه‌ربگرێته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له‌ئێستادا چه‌ندین پرۆژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با به وزه‌ی خۆر له هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێكراون، ئه‌م پرۆژانه‌ش زیاتر له نه‌خۆشخانه، قوتابخانه، كه‌مپی شێخان، زانكۆی دهۆك و دواترینیان له گوندێ رێزانی سەر دەڤەری بارزان جێبه‌جێكراون.
وه‌زاره‌تی كاره‌با رونیشیكردۆته‌وه، "پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنانی كاره‌با به وزه‌ی خۆر، هه‌رچه‌نده دامه‌زراندنیان تێچونێكی زۆری پێویسته، به‌ڵام به‌تێپه‌ڕبونی كات، كه‌مترین تێچونیان هه‌یه و ژینگه‌پارێزترین پرۆژه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بان".
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، "وه‌زاره‌تی كاره‌با له پلان و ستراتیژییه‌كانیدا گرنگییه‌كی تایبه‌تی به به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با به وزه‌ی خۆر داوه و به‌توانای 75 مێگاوات كاره‌باش سێ پڕۆژه‌ی چوه‌ته قۆناغی جێبه‌جێكردنه‌وه".
لای خۆشیه‌وه كه‌مال محه‌مه‌د، وه‌زیری كاره‌با له كاتی كردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با به وزه‌ی خۆر له رێزان رایگه‌یاندوه، "به پشتیوانیی سه‌رۆكی حكومه‌ت گرنگی به‌م پرۆژانه ده‌ده‌ین، كه له داهاتودا پلانمان هه‌یه له 20%ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با به وزه‌ی خۆر بێت".