شنۆ ئەشقی: پلە بەرزکردنەوەی چوار ئەفسەری هێزەکانی هەشتا هەزاران ئەفسەری نیگەران کردوە

22/09/2021

نەوا
پەرلەمانتارێکی یەکێتی لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، لەگەڵ ئەوەی پلە بەرزكردنەوە چوار ساڵە ڕاگیراوە، بەڵام بەڵام پلەی چوار ئەفسەری هێزەکانی 80ی پارتی بە بڕیارێکی تایبەت بەرزکراوەتەوە و ئەوەش نیگەرنانی هەزاران ئەفسەری لێکەوتوەتەوە.

شنۆ ئەشقی سورچی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتی باس لەوەدەکات، سەرباری ئەوەی ماوە چوار ساڵە پلە بەرزکردنەوە راگیراوە، بەڵام بە پێی دوو نوسراو پلەی چوار ئەفسەری سەر بە هێزەکانی هەشتا بە بڕیارێکی تایبەت بەرزکراوەتەوە.
ئەو پەرلەمانتارەی یەکێتی راشیگەیاندوە: ئەو کارە جیاوازیکردنە لە نێوان ئەفسەران و خزمەت بە پرۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە ناکات و نیگەرانی هەزاران ئەفسەری لێکەوتوەتەوە، کە لەگەڵ باشبوونی بارودۆخی دارایی هەرێم چاوەڕێبوون بگەن بە پلەی شایستەی خۆیان، کە ماوەی چوار ساڵە دواخراوە.
هەر بۆیە ئەو پەرلەمانتارە لە نوسراوێکدا بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان، داوای کردووە یاداشتەکەی لەوبارەوە ئاراستەی لیژنەی پێشمەرگە و وەزارەتی پێشمەرگە و لایەنە پەیوەندیدارەکان بکرێت، بە مەبەستی بەدواداچوون.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group