وەزیری ناوخۆ: هەموو رێکارێک دەگرینەبەر بۆ رەخساندنی کەشێکی ئارام بۆ هەڵبژاردن

28/09/2021

نەوا
وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، هەموو رێککارێک دەگرنەبەر بۆ رەخساندنی کەشێکی ئارام و گونجاو بۆ هەڵبژاردن و، جەخت لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی پاک دەکەنەوە.
رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە تویتێکدا کە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردووەتەوە، رایگەیاند، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی کۆمیتەی باڵای ئەمنی هەڵبژاردنی بۆ پێداچوونەوە بە پلانەکانی ئاسایش و ئەمنی و رێککارەکان کردووە، لە رۆژی دەنگدان.
هەر لە تویتەکەیدا، نووسیوویەتی، کە وەک حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ ئەوەی جەخت لە هەڵبژاردنێکی ئازاد و پاک دەکەنەوە، هەموو رێککارێک دەگرینەبەر بۆ رەخساندنی کەشێکی ئارام و گونجاو بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group