نەخۆشیەكی تر لە ئەمریكا بڵاودەبێتەوە

23/10/2021 جیهان

نەوا-
لە ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا هۆشداری لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشیەكی تر دەدرێت كە بە نەخۆشی "لایم" ناسراوە و نیشانەكانی لە پەتای كۆرۆنا دەچن و ساڵانە نزیكەی 500 هەزار كەس لەو وڵاتە تووش دەكات.
سەرچاوەكانی هەواڵی ئەمریكا بڵاویانكردووەتەوە، نەخۆشیەكی تر بەناوی نەخۆشی "لایم" لە ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بڵاوبووەتەوە و دەسەڵاتداران لەو بارەیەوە هۆشداری دەدەن.
بەپێی زانیاریەكان، نەخۆشیەكە بەكتریاییە و نیشانەكانی لە پەتای كۆرۆنا دەچن، هەروەها لە نێوان مرۆڤدا ناگوازرێتەوە و لە رێگەی پێوەدانی جۆرێكی ئەسپێوە دەگوازرێتەوە كە قاچەكانی رەشن، ئەوەش سەرەڕای شەمشەمەكوێرە.
لایم بەهۆی بەكتریایەكی ناسراو بە "بۆریلیا بۆرگدۆڕیفیری" دروست دەبێت كە لە ساڵی 2010ەوە دەركەوتووە و ساڵانە نزیكەی 500 هەزار كەس لە ئەمریكا تووش دەكات و مەترسی گەورەی لەسەر تەندروستی گشتی هەیە و لە كۆی 58 كەرتی ولایەتی كالیفۆرنیا لە 56 كەرتیان بڵاوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group