رەوتی سەدر دوو وەزیر دەداتە دادگا

25/11/2021

دەستەی سیاسی رەوتی سەدر رایگەیاند، سكاڵای یاسایی لەسەر دوو بەرپرسی پەروەردە تۆماردەكات.
لە راگەیەنراوێكدا دەستەی سیاسی رەوتی سەدر رایگەیاندوە، سكاڵایان دژی دوو وەزیری پەروەردەی پێشوی حكومەی عیراق تۆماركردوە بەتۆمەتی گەندەڵی لە دۆسیەی چاپكردنی مەنهەجی ساڵانەی خوێندندا لە خانەی چاپكردنی نەهرەین كە لەدوای ساڵی 2015وە ئەو وەزیرانە پۆستی وەزارەتی پەروەردەیان بەڕێوەبردوە، هەروەها سكاڵایەكی تریشیان دژی خاوەنی چاپخانەكە تۆماركردوە كە پێداویستییەكانی بۆ دابینكردون.
هەر لە راگەیەنراوەكەدا هاتوە، داواكاری گشتی بەڵگەو زانیاری تەواوی لەبەردەستدایە كە لە چاپكردنەكەدا گەندەڵی كراوە سەرەڕای ئەوەی لەماوەی ئەو چەند ساڵەدا تەنها چاپخانەیەك كۆنترۆڵی كارەكانی ئەو وەزارەتەی كردوە لەگەڵ بونی چەندین تێبینی تر كە لەلایەن دەستەی نەزاهەوە پێشكەشیان كراوە.
 دەستەی سیاسی رەوتی سەدر دەشڵێت: لەهەمانكاتدا سكاڵا دژی لیژنەیەكی پەروەردەییش تۆماركراوە كە لەچەند كەسێك پێكدێن بەو تۆمەتەی هەستاون بە خەرجكردنی پێشینە بۆ نۆژنكردنەوەی خانەی نەهرەین بەبڕی 130 ملیار دیناری عیراقی لەساڵی 2015 دا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group