وتەبێژی یەكێتی: گەڕاندنەوەی دوو كورسی بۆ یەكێتی سەلماندنی ساختەكارییە

01/12/2021

نەوا-
ئەمین بابە شێخ وتەبێژی یەكێتی نیشتمانی كوردستان باس لەوە دەكات، گێڕانەوەی دوو كورسییەكەی یەكێتی ئیستحقاقی رەوای حزبەكەیەتی و سەلماندنی ساختەكارییە و پێشوازی لە گەڕاندنەوەی دەكەن.
ئەمین بابە شێخ بە میدیای فەرمی حزبەكەی وتووە، دوو كورسییەكەی پارێزگای نەینەوا "بازنەی 2" و پارێزگای هەولێر "بازنەی 3" ئیستحقاقی رەوای یەكێتی نیشتیمانی كوردستانن، كە هەر ئیستحقاقی كوردە لە چوارچێوەی كورسییەكان لە پەرلەمانی عیراق.
رونیشیكردووەتەوە، گەڕاندنەوەی ئەو دوو كورسیە لە چوارچێوەی هاوپەیمانی كوردستان دوای رەچاوكردنی تانە یاساییەكان و سەلماندنی هەوڵی ساختەكاری كارێكی باشەو ئەوان پێشوازی لێ دەكەن.
ئەمەش دوای ئەوەدێت، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی راگەیاند و گۆڕانكاری لە 5 كورسیدا روویداوە و دوو كورسی پارتی دراون بە یەكێتی.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group