كچێكی تری تەمەن 17 ساڵ لە سلێمانی خۆی كوشت

01/12/2021

نەوا-
سامان نادر بەڕێوەبەری سەنتەری فریاكەوتنی خێرای سلێمانی 122 ئاشكرای كرد، تەرمی كچێكی تەمەن 17 ساڵان لەگەڕەكی كەنەكەوەی شاری سلێمانی لەماڵەكەی خۆی دۆزراوەتەوە و دەركەوتووە روداوەكە خۆكوژی بووە.
سامان نادر لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا باسی لەوەكردووە، شەوی رابردوو كچێكی تەمەن 17 ساڵان لەماڵەكەی خۆیاندا لەگەڕەكی كەنەكەوەی سلێمانی خۆی كوشتووە.
ئاماژەی بەوەشكردوە، تیمەكان تەرمی ئەو كچەیان بۆ پزیشكی داد گواستووەتەوە و لێكۆڵینەوەكان لە رووداوەكە دەستیان پێ كردووە.
رۆژی دووشەممەش لە خوێندنگەیەكی ئامادەیی كچان لە شاری سلێمانی كچێكی تری تەمەن 17 ساڵان دوای ئەوەی دەمانچەی ماڵەوە لەگەڵ خۆیدا دەبات بۆ خوێندنگە، لەوێ كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group