تەندروستی جیهانی: بە تەنها ڤاكسین كۆتایی بە كۆرۆنا ناهێنێت

24/01/2022 جیهان

نەوا-
تیدروس ئەدهانۆم سەرۆكی رێكخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت، ڤاكسینەكان بە تەنها ناتوانن پەتای كۆرۆنا لەناوبەرن و سەرجەم پێویستیەكانی كۆتایی هێنان بەو پەتایەیان لەبەردەستدایە.
تیدروس ئەدهانۆم لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتی، پەتای كۆرۆنا پێدەنێتە ساڵی سێیەمی و لە قۆناغێكی هەستیارداین، پێویستە كابكەین بۆ كۆتایی هێنان بە قۆناغی توندی پەتاكە.
باسی لەوەش كردووە، بە تەنها ڤاكسینەكان ناتوانن كۆتایی بە كۆرۆنا بەهێنن، بەڵام هەموو پێداویستیەكانی كۆتایی هێنان بەو پەتایەیان لەبەردەستدایە، بەڵام پێویستە بە دادپەروەرانە و دانایانە بەكاری بهێنن.
سەبارەت بە ڤاكسینەكان وتویەتی، "كۆڤاكس" یەك ملیار ڤاكسینی دابەش كردووە، بەڵام تاوەكو ئێستاش دوورن لە دابەشكردن بەسەر 70%ی دانیشتوانی جیهاندا، تاوەكو ئێستا 34 دەوڵەت نەیانتوانیوە 10%ی دانیشتوانەكەشیان بە ڤاكسین بكوتن، 86 وڵاتیش 40% كەمتری دانیشتوانەكەیان كوتراون.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group