ماڵی موحەمەد حەلبوسی بە 3 موشەك كرایە ئامانج

26/01/2022 عێراق

نەوا-
شانەی راگەیاندنی ئەمنی عیراق ئاشكرای كرد، لە كردەوەیەكی تیرۆرستیدا ماڵی موحەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان لە قەزای كەرەمە لە پارێزگای ئەنبار كراوەتە ئامانج.
شانەكە لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردووەتەوە، لە كردەیەوەیەكی تیرۆرستی ترسنۆكانەدا لە قەزای كەرەمە، ماڵی حەلبوسی كراوەتە ئامانج و 3 موشەكی جۆری كاتیۆشا نراون بە ماڵەكەیەوە.
رونیشكراوەتەوە، یەكێك لە موشەكەكان لە گەراجی شارەوانیدا كەوتووەتە خوارەوە، دووەمیان لە شەقامی 20 و لەبەردەم ماڵی هاوڵاتیەكدا و سێیەمیش لە ناوچەی رەشاد كەوتووەتە خوارەوە.
بەپێی بەیاننامەكەی شانەی راگەیاندنی ئەمنی، بەهۆی موشەكەكانەوە 2 هاوڵاتی بریندار بوون، بەڵام برینەكانیان سوكە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group