"دۆسیەیەكم لەسەر قاچاخیكردن لەدەروازەی باشماخ بردەوە"

26/01/2022

عەلی حەمە ساڵح ئەندامی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاندوە، لە دادگای پێنجوێن بەهۆی خستنەڕوی بەڵگەكانی لەسەر دۆسیەی قاچاخیكردن لە دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ دۆسیەیەكی بردۆتەوە. 
عەلی حەمە ساڵح رایگەیاندوە، بەڕێوبەرایەتی كۆمەڵگای باشماخ سكاڵای لەسەریان تۆماركردوە گوایە لەسەر دۆسیەی قاچاخ زانیاری ناڕاستی بڵاوكردۆتەوە، دوای ئەوەی دادوەر نوسراوی بۆ پەرلەمان كرد بۆ ئەوەی پارێزبەندیان لێوەربگیرێتەوە، بەڵام خۆی داوای لە سەرۆكی پەرلەمان كردوە پارێزبەندی لێوەربگرێتەوەو چۆتە بەردەم دادگا. 
ئەو پەرلەمانتارە وتوشیەتی: بەڵگەی ڤیدیۆ و وێنەی 38 بارهەڵگری خستۆتەڕوو كە ژمارەی بارهەڵگرەكان دەرچوو بون، دوای ئەوەی لە سیستمی گومرگی لێكۆڵینەوە كرا 36 بارهەڵگریان گومرگیان نەدابو، لە دوای ساڵێك دادوەر وتەكانیانی بەڕاست زانیوەو بەبەڵگەوە وتەكانی سەلماندوەو بێتاوان دەرچوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group