جیاوازی موچەی پێشمەرگەو پلەدارانی یەكەی 70 خەرجدەكرێت

27/01/2022

دوای فەرمانی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان، وەزیری پێشمەرگە لە وەڵامی نوسراوێكدا بڕیاریدا بە خەرجكردنی جیاوازی موچەی هێزەكانی 70ی هێزی پێشمەرگە.
لە راگەیەنراوێكدا هاتوە، لەچوارچێوەی هەنگاوە بەردەوامەكانی پرۆسەی چاكسازی و باشكردنی ژیان و گوزەرانی پێشمەرگە، دوای هەوڵە بەردەوامەكانی وەزیری پێشمەرگە بۆ رێكخستن و یەكسانكردنی تەواوی بودجەو موچەی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان، بەنوسراوی ژمارە 756 لەرۆژی 16-1 و بە واژۆی شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە كە بۆ یەكەی حەفتا نێردراوە، تیایدا ئاماژە كراوە، پاش رەزامەندی وەزارەتی دارایی و ئابوری بڕیاردراوە بە (خەرجكردن و بەستنی جیاوازی موچەی سەرجەم پێشمەرگەو پلەدارانی (یەكەی 70 ) هاوشێوەی (یەكەی 80) لە مانگی 1ی ساڵی 2022ـە وە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group