سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵ: دەسەڵات دەیەوێت ئەخلاق و پەروەردەی منداڵەكانمان بەلاڕێدا ببات

پێش 2 هەفتە

نەوا-
عەبدولستار مەجید سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەری لە پەرلەمانی كوردستان پێی وایە، دەسەڵات بەپیلان و بەرنامەیەكی خەتەرناك دەیەوێت ئەخلاق و پەروەردەی منداڵەكانیشمان بدزێت و بەلاڕێیدا ببات.
عەبدولستار مەجید لە نوسینێكدا بەناونیشانی "رێگەنادەین پەروەردەی مناڵەكانمان بدزن" باسی لەوە كردووە، ئەم دەسەڵاتە وەك چۆن ژیانی میللەتێكی بەم رۆژە رەشە گەیاندووە و سامانی تاك بەتاكی خەڵكی تاڵان كردووە، بەپیلان و بەرنامەیەكی خەتەرناك دەیەوێت ئەخلاق و پەروەردەی منداڵەكانیشمان بدزێت و بەلاڕێیدا ببات.
نوسیوشیەتی، تەنها شتێك جێی شانازی میللەتی ئێمە بێت دینەكەیەتی، بەڵام ئەمانە هەنگاو بە هەنگاو ساڵانە لە هەوڵی دابڕینی پەروەردەن لە ئیسلام و پڕكردنی مێشكی قوتابییەكانمانە بە شتی پڕوپوچ.
سەرۆكی فراكسۆیۆنی كۆمەڵی دادگەریی نمونەی پرسیاری تاقیكردنەوەی پەروەردەی ئیسلامی پۆلی 12ی ئامادەیی داناوە و ئاماژەی بەوەداوە، ئەم نمونەی پرسیارانەی هەوڵێكی خەتەرناكە و پێویستە دەسەڵات و وەزارەتی پەروەردە رابگیرێت و بەهۆش خۆی بهێنرێتەوە، هەم روونكردنەوە بدەنە كەسوكاری قوتابیان لەسەر ئەم هەڵە گەورەیە هەم لێپرسینەوەش لەوانە بكرێت كە خەریكی بەلاڕێدابردنی پەروردەی میللەتێكی مسوڵماندان و دڵنیابن گەلێكی مسوڵمان رێنادات پەروەردە و فكری مناڵەكانی بدزرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group